سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکی داعشەوە؛ دوو سەربازی عێراقی و کەسێکی دیکە کوژران

PM:02:34:23/07/2021

2004 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، دوو سەربازی عێراقی و کەسێکی دیکە بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە لە ناوچەی رەتبەی هاوسنور لەگەڵ سعودیەدا کوژران.


ئەو چاوگە ئەمنییە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووه، چەکدارانی داعش بەچەکی مامناوەندەوە هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی روتبە لە پارێزگای ئەنبار و بەهۆیەوە دوو سەرباز و کەسێکی دیکەش کوژران.

باسی لەوەشکرد، هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو سەربازی دیکەی عێراقی بەسەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دەشڵێت، تەرمی چەکدارێکی داعشیش لە شوێنی هێرشەکەدا بە جێماوە.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.













گەلەری