PM:11:13:12/03/2025
3308 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، هیچ کەس ناتوانێت دانیشتوانی غەززە ناچاربکات كەرتی غەززە چۆڵبکەن و هیوادارە كە سەرۆکی روسیا، بە پێشنیاری ئاگربەستی ٣٠ رۆژە رازی ببێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ مایکڵ مارتن سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، هیچ کەس ناتوانێت دانیشتوانی غەززە لە كەرتی غەززە دەربکات.
هاوکات سەبارەت بەجەنگی ئۆكرانیا،
ترەمپ ئاماژەی بەوەكرد، شاندی دانوستانکارانی ئەمەریکا دەستبەجێ بەرەو روسیا
بەڕێدەكەون، كەداوا لە مۆسكۆ دەكەن بە پێشنیازی ئاگربەستی ٣٠ رۆژە لەگەڵ ئۆکرانیا
رازی ببن.
لە كۆنگرەكەدا سەرۆکی ئەمەریکا لە
کۆشکی سپی بە رۆژنامەنوسانی وتووە، هیوادارە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا بە
پێشنیاری ئاگربەست رازی بێت.
هەروەها ترەمپ جەختی كردەوە كە متمانەی بە وڵاتەكەی خۆی هەیە كە لە شەڕی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ئەمریکا
سەردەکەوێت.