سەردێڕ:

نەوت لەبەرزیدایە

AM:08:05:12/11/2021

2904 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخی نەوت ٥٦ سەنت دابەزیوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨١ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری