به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا ویلایه‌تی هه‌نان ناوه‌ڕاستی چینی گرته‌وه لانیكه‌م، ٣٣ كه‌س له چین گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی چینرایگەیاند، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن
تا ئێستا ته‌رمی ٣٣ كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌و ناوچانه‌ی لافاوه‌كه كاریگه‌ری
كردووه‌ته سه‌ریان و زیاتر له ١٧٠ هه‌زار كه‌سیشیان گواستووه‌ته‌وه ناوچه‌ی
ئارام.
باس لەوەشکراوە، کە لافاوەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن و
٢٠٠ هەزار کەس دروستکردووە.
بەوتەی بەرپرسانی شاری زهنگژوو، کۆنترۆڵکردنی لافاوەکە زۆر سەختە و ئاستی
کارەساتە سروشتییەکەش بە نائاسایی باڵا دیاریکراوە،بەهۆی لافاوەکەشەوە لە چەند
ناوچەیەکی جیاجیا کێشەی هاوتوچۆ، بڕانی ته‌زووی کارەبا و ئاو دروستبووە.
نوسینگەی کەشناسی شاری زهنگژوو لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە
ماوەی سێ رۆژدا ٦١٧ ملم باران باریوە و ئەمەش بەرزترین رێژەی باران بارینی ٦٠ ساڵی
رابردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٧ی تەمموزەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ویلایەتی
هەنانی چینی گرتووەتەوە و بەهۆی زۆری بارانەکەوە دوێنێ لافاو دروستبوو.