سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مامەڵەکردن بەم جۆرە دراوەوە ھۆشداریدا

PM:12:56:11/11/2021

6192 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق ھۆشداریدا لە مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە بەھۆکاری نەبوونی ھیچ یاسایەک و چاودێرییەکی یاسایی و ھونەری.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بانکی ناوەندی لە نزیکەوە و بەوردی چاودێری مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات لە ناوخۆی وڵاتدا.
دەشڵێت، بەھۆی نەبوونی ھیچ رێکخستنێک و یاسایەک و چاودێریکردنێکی یاسایی و ھونەری لە عێراقدا، مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە.
بەگوێرەی راگەیانراوەکەی بانکی ناوەندی، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە بازاڕەکانی جیھاندا و نەبوونی یاسایەک بۆ رێکخستن و پاراستنییان لەناوخۆیی وڵاتدا، کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەو ھۆکارانەی ئاماژەیان پێدراو و بەھۆکاری ئەوەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان پارێزەرێکی یاساییان نییە و تەنانەت ئەوانەشی مامەڵەیان پێوەدەکەن لە روی یاساییەوە رێگەپێدراونین و ھیچ یاسایەکیش نییە پارێزگارییان لێبکات، بانکی ناوەندی ھۆشداریدەدات لە مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەو جۆرە دراوانە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەکارھێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیھانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر روو لەبەکارھێنانی بکەن.












گەلەری