سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شێخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا

AM:11:44:23/07/2021

1348 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شێخان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.


ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ٢٢ی مانگ، لەسەر رێگای سەرەکی نێوان دهۆک - شێخان لە نزیک ناحیەی عەدرێ، رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندارببوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نێوان پیکابێک و تۆیۆتا کامریەکدا روویداوە، جگە لە زیانە گیانیەکانی زیانێکی زۆری ماددیشی هەبووە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێت، هاوڵاتیانیش زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی هاتوچۆ هۆکاری رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە دەگەڕێننەوە.








گەلەری