سەرۆکی بزوتنەوەی ئینجاز رایگەیاند، بەمزوانە ئەو تۆڕەی لە گەندەڵی کەرتی نەوت تیوەگلاون دەکەون و سەرکردە باڵاکانیشیان لەناودەچن لەکاتێکدا کەس پێشبینی ناکات.
باقر جەبر زوبەیدی سەرۆکی بزوتنەوەی ئینجاز و سیاسەتمەداری عێراقی رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە کە بەمزوانە ئەو دەستەیەی کە لەگەندەڵی کەرتی نەوت تێوەگلاون دەکەون.
ئاماژەی بەوەشداوە،
''بەمزوانە ئەو تۆڕەی لە گەندەڵی کەرتی نەوت تێوەگلاون بە دادپەروری خۆیان دەگەن و
سەرکردە گەورەکانیش دەکەون و لەناودەچن بە جۆرێک کەس پێشبینی ناکات."
باقر جەبر زوبەیدی
باسی لەوەشکردووە، هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە بواری سیاسیەت و ئابوری
ئازاد دەبن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و ئەمەش مانای ئەوەیە پێویست بە قەرزی دەرەکی
ناکات بە مەرجێک دۆسیەی نەوت بە ژیرییەوە ئیدارە بدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
چەندین جار لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هۆشداری دراوە لەوەی مەلەفی نەوت گەندەڵی
گەورەی تێدایە، بە جۆرێک ئامارەکان ئەوە دەردەخەن حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوتدا
٩٦٠ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام تەنیا ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی دارایی
دەگەڕێنێتەوە.