PM:05:19:04/02/2025
2724 جار خوێندراوەتەوە
دانیشتوانی گەڕەکێکی کفری بەهۆی کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکەیانەوە دوای زیاترلە ٤٠ ساڵ کردوویانە بە جەژن و خوانێکی بە کۆمەڵیان سازکردوە لە کۆڵانەکەدا، خۆشی دەردەبڕن و دەڵێن، لەگەڵ دڵخۆشیان بۆ کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکە لایەنی کۆمەڵایەتیشیان بەهێزتر دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان کۆڵانێک دوای زیاتر لە ٤٠ سال کۆنکرێت دەکرێت و خەڵکی ئەو کۆڵانەش بۆ دڵخۆشیان سەبارەت بە کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکەیان خوانێکیان ئامادەکردووە و بەیەکەوە کۆبوونەتەوە.
بەهۆی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکەوە دانیشتوانی ئەو گەڕەکەش رایانگەیاند، دڵخۆشن بە کۆنکرێت
کردنی کۆڵانەکەیان و کۆبوونەوەکەشیان بۆ دەربڕینی خۆشییە و دەبێتە هۆی بەهێزترکردنی
پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیشیان.