سەردێڕ:

گۆڕانکاری بەسەر دیناردا ھات و لیرەش بەھای دابەزی

AM:10:16:09/11/2021

21800 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٥٠ دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، بەھای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ٩٧٣ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ١٠٠ دۆلار ٧٣ لیرە بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار دوو ملیۆن و ٧٠٥ ھەزار تمەنە.















گەلەری