PM:03:06:04/02/2025
1280 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمان عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواوکراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە بەسەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەست پێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە و کۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی دەکات و نەوتەکە دەفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
داهاتی فرۆشتنی نەوتەکە دەچێتەوە خەزێنەی گشتی دەوڵەت و دواتر لەوێوە پارەی خەرجی
کۆمپانیاکان دابیندەکرێت کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ١٦ دۆلار دیاریکراوە بە گوێرەی هەموارەکە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەگەڵ هەرێم دەستیانکردووە بە رێکارەکانی
رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە کۆمپانیای سۆمۆ.