سەردێڕ:

لیستی مووچە دەکرێت بە ئەلیکترۆنی؛ ئایا لەبەرژەوەندی مووچەخۆردا دەبێت؟

AM:11:08:04/02/2025

2524 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی کاربەرێکەر سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی مووچە رادەگەیەنێت کە پشتبەست بووە بە پێناسی ئەلیکترۆنی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەم دەستپێشخەرییەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ هەنگاونانە بۆ رێکخستنی خشتە و کاروباری مووچە لە دامودەزگاکانی حکومەت.

لەلایەن فەرمانگەکەوە ئاماژە بەوەشکرا، ئەم سستەمە لەسەر ستانداردی T3ـی جیهانی دامەزراوە بۆ ئەوەی گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بە باشترین شێوە و بە پارێزراویی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی سیستەمەکە بگات و ئامانج لێی دروستکردنی تاکە سەرچاوەی متمانەپێکراوە بۆ بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی مووچە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە لیستی مووچە کێشەی تێدایە لە ناردنی بۆ حکومەتی عێراق و لەمە بەدوا کێشەی لیستی مووچە چارەسەر دەکرێت و دەبێتە ئەلیکترۆنی واتە ئەگەر بێت و هەر گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەدا بکرێت راستەوخۆ حکومەتی عێراق ئاگادار دەبێت.













گەلەری