سەردێڕ:

بتکۆین جارێکی دیکە نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد

AM:08:58:09/11/2021

4900 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لەبازڕەکانی جیھاندا بە زیاتر لە ٦٨ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش جارێکی دیکە لەم ھەفتەیەدا نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی Coindesk بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ٦ و ٥٠ خولەک بە کاتی مۆسکۆ، نرخی بتکۆین بەڕێژەی ٤.٨٢٪ و بە بەھای ٦٨ ھەزار و ٣٥٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر نرخی یەک دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین گەیشتە ٦٨ ھەزار و ٢٣٠ دۆلار بەمەش بەڕێژەی ٤.٦٩٪ بەھاکەی بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا.
دوێنێ دووشەممە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو ھەفتە و نیوی رابردوودا بتکۆین بە ٦٥ ھەزار و ١٢١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بە رێژەی ٣٪ بەھاکەی بەرزبووەتەوە.
دراوە ئەلیکترۆنییەکان بریتین لە ژمارە و نرخ و ھێندی بەشە ھەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێن لەگەڵ بەشە ھەژمارێکی دیکەی ھاوشێوەی خۆیان مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتنییان پێوەبکرێت.













گەلەری