لە دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کەمپی ئاشتی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێک، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاند، بە پەرۆشن بۆ داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی عێراق.
عه‌باس جیهانگیر
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و کۆچبەرانی عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاند،
داخستنى كه‌مپه‌كانى ئاوارەکان له هه‌رێم په‌یوه‌سته به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ
حكومه‌تى هەرێم له‌گه‌ڵ ویستی خێزانه‌كان بۆ گه‌راندنه‌وه، چونكه هه‌ندێكیان نایانه‌وێت
بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان.
عه‌باس جیهانگیر
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەو كه‌مپانەی لە ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕاڵیدان کەمپەکانى
جه‌دعه و فه‌لوجه کە دوو هەزار خێزانیان تێدایە و له رۆژانى داهاتوو داده‌خرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
بەپێى ئامارێک لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە ٤٠ کەمپی تایبەت بە ئاوارەکان
هەن، کە زۆربەیان دەکەونە پارێزگاکانی هەولێر و موسڵ و دهۆک لە پارێزگای سلێمانیش
چوار کەمپی ئاوارەکان هەیە.