سەردێڕ:

ھاتوچۆ رێنماییەکی نوێی لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانەوە بڵاوکردەوە

PM:12:43:08/11/2021

11200 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان پێویستی بە مامەڵەی تەواونییە، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر دیزاینکردنی تابلۆی نوێ رێککەوتنێکی واژۆکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر کەریم بەرێوەبەری بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی راگەیاند، رێککەوتون لەسەر دیزاینی نوێی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بەھەموو جۆرەکانییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان پێویستی بە مامەڵەکردنی تەواونییە، بەڵکو تەنھا ھەرکەس بەنیازە بیگۆڕێت بۆ تابلۆی نوێ یان تابلۆی نوێ تۆمار بکات دەتوانێت لەکاتی رایکردنی ھەر مامەڵەیەکی دیکەدا کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆدەکات ئەو کارەش ئەنجامبدات.
حەیدەر کەریم،  ئەوەشی خستەڕوو، دەست کردن بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دوای تەواوکردن و ئامادەکردنی تابلۆکان دەبێت کە لەنزیکترین کاتدا بەردەست دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەڕیوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق وادەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی لەسەر تاسەری عێراق، بەھەرێمی کوردستانیشەوە ئاشکراکرد کە بڕیارە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر بنوسرێت.












گەلەری