سەردێڕ:

پەیامێک لە مستەفا کازمییەوە

PM:10:56:07/11/2021

18764 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەوانەی دوێنێ ھێرشیانکردە سەر ماڵەکەم دەیانناسینەوە و دەستگیریان دەکەین."


ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و نوسینگەی سەرۆکوەزیرانیش راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە کە چەند پەیامێکی کازمی لەخۆی گرتبوو.

لای خۆیەوە کازمی ئاماژەی بەوەداوە، درەنگانی دوێنێ شەو ماڵەکەی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشی کراوەتەسەر و بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناوزەندی کردووە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵات دووچاری چەند ئاڵەنگارییەک بوەتەوە و توانیومانە ئەو جۆرە هەوڵانە پوچەك بکەنەوە و قەیرانی ئابووری و تەندروستی و داڕمانی نرخی نەوت تێبپەڕێنن. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ''توانیومانە داواکاری گەل و مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەجێ بگەیەنین.'' 

مستەفا کازمی راشیگەیاند، عێراق لە پەلکێشکردنی شەڕی هەرێمی رزگاربکەن و ئێستا وڵات لە دۆخێکی ئارامدایە. 

دەشڵێت، ''ئەوانەی کە تاوانەکەی دوێنیان ئەنجامداوە دەستگیریان دەکەین و دەیانناسین و دەشیاندۆزینەوە.''

 درەنگانێکی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.

دوابەدوای هێرشەکە کازمی وتی، "موشەکە ترسنۆک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان وڵات بونیادنانێن و دواڕۆژ بونیادنانێن."













گەلەری