سەردێڕ:

پەروەردەی عێراق بڕیاڕێکی لەناکاوی دەرکرد

PM:07:01:07/11/2021

8632 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کار بە سیستمی کۆرسات ناکەن و دەگەڕێنەوە بۆ سیستمی وەرزی، دەشڵێت، "لەم ساڵەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکەن و سەرجەم پۆلە ناکۆتاکان دەگرێتەوە."


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی سیستمی خوێندنی وڵاتەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کار بە سیستمی کۆرسات ناکەن و دەگەڕێنەوە بۆ سیستمی وەرزی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''دوای لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی سیستمی کۆرسات بۆ ساڵانی رابردوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکان و سەنتەری توێژینەوە، ئەو سیستمە هەڵدەوەشێنرێتەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیستمی کۆرسات نامێنێت و پشت بە سیستمی وەرزی (تێکڕای ساڵانە) بۆ پۆلە ناکۆتاکان لەئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ دەبەستن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٤ـەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا سیستەمی کۆرسات لە پۆلەکانی چوار و پێنجی ئامادەیی جێبەجێ بکات و بە چەند قۆناغێکیش ئەو سیستمە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا جێبەجێبکرێت. 













گەلەری