سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاریحکومەتیهەرێم رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردوە.
ئەمەل جەلال سەرۆکی
دەستەی گەشتوگوزاریحکومەتیهەرێم لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند،لەماوەی
دوو رۆژی جەژندا، نزیکەی ٢٥٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە، پێشبینیش دەکرێت
ئەو ژمارەیە بەرزبێتەوە بۆ ٥٠٠ هەزارتا چوارەم رۆژی جەژن.
ئاماژەی بەوەشکرد،گەشتیاران
جوڵەیان خستووەتە ناو بازارەکانی هەرێم و دەبێت ژێرخانێکی بەهێزی بۆ ئامادەبکرێت.
رۆژی ٢٠ی
مانگیش، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر وتی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی
گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان، ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردنی گه‌شتیاران كراوه و
ره‌وچاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارنیش كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە پارێزگای
ھەولێر ٤٠ هه‌زار تەختی نووستن ھەیە و زیاتر لە سێ هه‌زار کەپری گەشتیاری لە سنووری
قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هه‌ولێر ھەیە.