PM:01:19:07/11/2021
6820 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئیدانه كرد و دەڵێت، "توركیا به‌رده‌وامه له پشتیوانیکردنی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "به‌توندترین شێوه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئیدانه دەکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سه‌رچاوه‌ی تیرۆر له هه‌ر
كوێیه‌كه‌وه بێت توركیا به‌رده‌وامه له پشتیوانیکردنی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تیرۆر"، دەشڵێت، "هیوادارین له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه
ترسناكه كه وه‌ك دیاره ئامانجیان زیانگه‌یاندنه به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق
ده‌ستنیشان بكرێن و ببرێنه به‌رده‌م دادگا."
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له رێگای سێ درۆنە، هێرشكرایه سه‌ر
ماڵی مستەفا كازمی له ناوچه‌ی سه‌وز ناوەڕاستی به‌غدا و كازمی به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی
پێبگات له هێرشه‌كه رزگاری بوو.