PM:03:30:10/01/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، زیاتر لە ١٢٥ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە سوریا.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ١٢٥ هەزار ئاوارەیە لە وڵاتانی دیکەوە گەڕاونەتەوە بۆ سوریا، هاوکات، ٥٠٠ هەزار ئاوارەش کە لەناوخۆی وڵاتەکەدا ئاوارە بووبوون، گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر رێکخراوی نێودەوڵەتیی
کۆچ رایگەیاندبوو، نزیکەی ٩٠٪ـی دانیشتوانی سوریا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەدوای
رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدیشەوە، هاوکارییەکانیان گەیاندووەتە ٢٥٠ هەزار کەس.