سەردێڕ:

کرێملین پێشوازی لە ترەمپ دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی جەنگ لە ئۆکرانیا

PM:03:17:10/01/2025

1716 جار خوێندراوەتەوە

کرێملین رایگەیاند، کە سەرۆکی روسیا ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا گفتوگۆ بکات.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، پشتڕاستیان کردەوە کە پوتین چەندین جار ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردە جیاوازەکانی جیهان بەتایبەتی دۆناڵد ترۆمپ سەبارەت بە چارسەرکردنی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا.

هاوکات ، پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ستایشی ئامادەیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرد. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ رۆژی رابردوو، پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگارەکانی کۆمارییەکان لە ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند، کە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.













گەلەری