PM:02:43:10/01/2025
9232 جار خوێندراوەتەوە
ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز لە سلێمانی روویدا، بە پێی ماڵپەڕی ڤۆلکانۆ دیسکەڤەری، بومەلەرزەکە بە گوڕی ٣ پلەی رێختەر بووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا و بە پێی ماڵپەڕی ڤۆلکانۆ دیسکەڤەری گوڕی بوومەلەرزەکەی سلێمانی ٣ پلەی رێختەر بووە و قوڵاییەكەی ١٢ كیلۆمەتر بووە، چەقی بوومەلەرزەكە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی بووە.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە چەقی
بوومەلەرزەكە كەوتووەتە ناوچەی رازیانەی سەربە شارەدێی عەربەت لە رۆژهەڵاتی سلێمانی.