سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەی سەوز

AM:08:50:07/11/2021

7752 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەی سەوز سەقامگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، یەحەیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، دۆخی ئەمنی ناوچەی سەوز سەقامگیرە و ھێزە ئەمنییەکان رێوشوینە کانی پاراستنی ئەمنییان گرتووەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانین و دۆزینەوەی شوێنی ھێرشەکان و دەرچوونی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەستی پێکردووە.
یەحەیا رەسوڵ دەشڵێت، دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای ھەواڵگری دەستییان کردووە بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانێکی ئەمشەو بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایەسەر شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کازمی دەڵێت، "من سەلامەتم."













گەلەری