سەردێڕ:

ئەمریکا ئیدانەی ھەوڵی کوشتنی کازمی کرد

AM:08:24:07/11/2021

5788 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ھەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد. دەشڵێت، "ئاشکرایە ئەم کارە هەوڵێکی تیرۆرستانەیە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا راگەیاند، "بەدواداچون بۆ ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی."
ئاماژەی بەوەشداوە، کە ھەستیان بە ئاسودەیی کردووە کاتێ زانیوییانە سەرۆکوەزیران و ئەندامانی تیمەکەی سەلامەتن.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم کارە بە ئاشکرا دیارە تیرۆیستییە، بە توندی سەرکۆنەی دەکەین، ھێرشکەوە ئاراستەی دڵی دەوڵەتی عێراق کراوە."
دەشڵێت، لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا پەیوەدنییەکی بەھێزییان ھەیە کە بەرپرسن لە پاراستنی سەروەری عێراق سەربەخۆییەکەی و بە ئامانجی لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە ھەموو کۆمەک و ھاوکارییەکیان بۆ پیشنیارکردوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانێکی ئەمشەو بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایەسەر شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کازمی دەڵێت، "من سەلامەتم."












گەلەری