AM:11:35:06/11/2021
3784 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە گوندی ئوم کەرامی لە پارێزگای دیالە سێ منداڵ کەوتوونەتە ناو حەوزێکی بەخێوکردنی ماسییەوە و یەکێکیان خنکاوە.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی پارێزگای دیالە بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، سێ منداڵ لە باشوری ناحیەی عوزێم کەوتوونەتە ناو حەوزێکی بەخێوکردنی ماسییەوە و یەکێک لەمنداڵەکان خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوو منداڵی دیکەیان
رزگارکردوون، بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.
چاوگە ئەمنییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەمەنی سێ
منداڵەکە لە نێوان دوو ساڵ بۆ سێ ساڵیدان و دەسەڵاتدارانی ئەمنی دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان
لە رووداوەکە کردووە.