سەردێڕ:

وێنە.. کێڵگەیەک کە گوێدرێژی تێدا سەردەبڕدرا دۆزرایەوە

PM:10:28:05/11/2021

71328 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای ئیسماعیلیەی وڵاتی میسڕ هێزە ئەمنییەکان کێڵگەیەکیان دۆزییەوە کە تیایدا گوێدرێژ سەربڕدراوە و دواتر گۆشتەکەی کراوە بە قیمە، هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر یەک تەن گۆشتی گوێدرێژیشدا گیراوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیسماعیلیەی میسڕ رایگەیاند، لە هەبوونی کێڵگەیەک کە تیایدا گوێدرێژ سەردەبرێت و گۆشتەکەی دەکرێت بە قیمە ئاگادارکرانەوە، هێزەکانیان لێکۆڵینەوەکانیان دەسپێکرد و راستی هەبوونی کێڵگەکەیان پشتڕاستکردەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پۆلیس پشکنینی بۆ شوێنەکە کردووە و دەرکەوتووە جگە لە بوونی ژوورێکی پڕ لە گوێدرێژ لە کێڵگەدا کە ئامادەکرابوون بۆ سەربڕین، ساردخانەیەکیش هەبووە بۆ هەڵگرتنی گۆشتی گوێدرێژە سەربڕدراوەکان.

پۆلیسی ئیسماعیلییە باسی لەوەشکردووە، لەو هەڵمەتەکەدا دەستی بەسەر نزیکەی یەک تەن گۆشتی گوێدرێژدا گرتووە.

بەگوێرەی بریاری حکومەتی میسڕ، سەربڕینی گوێدرێژ قەدەغەکراوە و تەنیا رێگە بە سەربڕینی مەڕ، مانگا، گامێش، وشتر و بزن دراوە.

A farm that slaughters donkeys in Ismailiadonkey meatPart of the farm seizuresControl of a farm slaughtering donkeys in Ismailia













گەلەری