دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، لە ئەنجامی لافاوەکەی ویلایەتی کۆلۆرادۆ چەندین شوێن داڕماون و ژنێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
دەسەڵاتداران هۆشدارییانداوە لە روودانی
لافاوەکانی دۆڵی بۆدری کانیۆن لە ناوچەی لاریمیر لە باکوری دنفەر. بەهۆی ئەو داروپەردووەی لافاوەکە لەگەڵ خۆیدا
رایماڵیوە پێنج باڵەخانەی تێکداوە و زیانیشی بە رێگاوبان گەیاندووە.
لەهەمانکاتدا، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە فەرمانیان
بە دانیشتوانان کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە لە ئێستادا پرۆسەی گەڕان بەدای
بێسەروشوێناندا بەردەوامە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، مەترسییەکانی لافاوەکە
هێشتا کۆتاییان نەهاتووە و پێشبینیدەکرێت تا هەفتەی داهاتووش بەردەوامبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە بارینی بارانی بەخوڕ
و هەستانی لافاو زیانی بەچەند وڵاتێک لە ئەوروپا و ئاسیا گەیاندووە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
چاوگێکی ئاگادار لە
شاری شەبوەی یەمەن رایگەیاند، بەهۆی بارینی بارانێکی خوڕەوە لافاو هەستاوە و سێ ژن
و دوو منداڵ گیانیانلەدەستداوە.
چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی لافاو لە شاری
مەهرە لە ئەوپەڕی بەشی خۆرهەڵاتی یەمەن و نزیک لە سنورەکانی سەڵتەنەتی عومانەوە
دوو پیاو گیانیانلەدەستداوە.
بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی لە کیفی پایتەختی
ئۆکرانیادا هەڵیکردووە و بارانێکی بەخوڕیش لەگەڵیدا باریوە، هێڵی گواستنەوەی میترۆی
شارەکە ژێرئاو کەوتووە.
پێشتر، ئاژانسی ههواڵی شینخوای چین بڵاویكردهوه،
له ئاكامی باران بارینه بهخوڕكهی دوێنێ له شاری زهنگژووی له ویلایهتی ههنان،
بەلایەنی کەمەوە ١٢ كهس گیانیان لهدهست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە چینییەکە، تیمهكانی
گهڕان و فریاكهوتن تاوەكو ئێستا تهرمی ١٢ كهسیان دۆزیووهتهوه، لهو ناوچانهی
لافاوهكه كاریگهری تێكردوون و زیاتر له ١٠٠ ههزار كهسیشیان گواستووهتهوه
ناوچهی ئارام.
لە ئێستادا بەهۆی لافاو و بارانە بەخوڕەکەوە،
شهقامهكانی شارهكه ئاوێكی زۆریان تیادا وهستاوه و ئۆتۆمبێلهكان كهوتوونهته
ژێرئاوەوە، خانوو و ماڵەکانیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانیش
بێ ماڵ و حاڵ بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی"DPA"ی ئەڵمانی لە پۆلیسی وەرگرتووە، لە هەرێمی گاینلاند- پفاڵز
ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە گەیشتووەتە ١٢٢ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە و لە ویلایەتی نۆرد-هاین-ڤێستفالن
ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بۆ ٤٨ کەس بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری کۆلنی سەر بەو
هەرێمەش ئەوەی ئاشکراکردووە، تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە بەڵام هێشتا ناسنامەی
ئاشکرا نەکراوە.
لە هەرێمی باڤاریاش تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە
و بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو تەرمانەی لە دوای لافاوەکە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ١٧١
تەرم.