لای خۆشییەوە، دابان محمد، بەڕێوبەری ناحیەی عەربەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئاگرەكەی كەمپی ئاشتی شەش خێمە سوتاون چوار لەو خێمانە خێزانی تیا بووە و منداڵێكی هەشت ساڵ گیانی لەدەست داوە.
مانگی رابردوو، لە ئاگر لە کەمپی
شاریای تایبەت بە ئاوارەکانی شنگال لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە
و بەوهۆیەشەوە شەش کەس برینداربوون، زیاتر لە ٣٠٠ خێوەت سوتان و ١١٠ خێوەتی دیکەش
زیانیان بەرکەوت و دواتر بە بڕە پارەیەک قەرەبووکرانەوە.