سەردێڕ:

وێنە، لە بەغدا بڵاوە بە ھێزی ئەمنی کرا

AM:09:41:05/11/2021

22304 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە مەیدانی تەحریر و نزیک پردی کۆماری لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوە بە ھێزی پاراستنی یاسا کرا.


ئەمڕۆ ھەینی، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، ئامانج لە بڵاوە پێکردنی ئەو ھێزە ئەمنییە بۆ پاسەوانی کردن و پاراستنی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی ماتۆڕسکلیلەکانە کە بڕیارە بەڕێوەبچێت.
لەبارەی بڵاوە پێکردنی ھێزە ئەمنییەکان لە شەقامی ئەبونەواس و دەروازەی خۆرھەڵات و دەروازەی ئوتێل شیراتۆن و کەڕادە و گۆڕەپانی تەحریر و نزیک پردی کۆماری، چاوگە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەئامانجی ئامادەبوونە لە روودانی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو چاوەڕواننەکراو.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ بەشێک لەو لایەنانەی ئەنجامی راگەیەنراوی ھەڵبژاردنەکانیان رەتکردووەتەوە رایانگەیاند، بەنیازن ئەمڕۆ ھەینی لەبەرامبەر گوێ بۆ نەگرتنیان و بەدەمەوە نەچونیان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژارندەکانی عێراقەوە بەدەم داواکارییەکانییانەوە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی پارێزگای بەغدا سازبکەن.












گەلەری