سەردێڕ:

سەرۆکی ئەم وڵاتە لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

PM:03:28:22/07/2021

7676 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی روبەڕوبونەوەی تاوان لە مەدەگەشقەر رایگەیاند، سەرۆکی وڵات لە هەولێکی کوشتن رزگاری بوو. دەشڵێت، "چەندکەسێکی گومان لێکراوی بیانی و ناوخۆیی دەستگیرکراون".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گشتی روبەڕوبونەوەی تاوان لە مەدەگەشقەر رایگەیاند، ئەندریە راگولیناسەرۆکی وڵات لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو، ئەوەشی خستەڕوو، چەند کەسێکی گومانلێکراو لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراون کە لەنێویاندا چەند کەسێکی فەرەنسیان تێدایە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکەمی جەژن لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی قوربان لەناو مزگەوتی گەورەی باماکۆی پایتەخت کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر ئەسیمی گوەیتا سەرۆکی کاتی مالی. بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو و سەرۆکی وڵاتیش دەستبەجێ شوێنکەی بەجێدەهێڵێت.







گەلەری