سەردێڕ:

عێراق لە لیستی رەش دەرھێنرا

PM:01:31:04/11/2021

5456 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، عێراق لە لیستی رەشی جیاکاری شوێنی کارکردن دەرھێنراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، عێراق لە لیستی رەشی جیاکاری شوێنی کارکردن دەرھێنراوە، ھەربۆیە پێویستە دەستبەجێ رۆڵی چاودێرانی وەزارەت بەسەر شوێنەکانی کارکردنەوە کارا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە یاسای کار بخرێتە بواری جێبەجیکردنەوە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەرکی چاودێرانی وەزارەتەکە بریتییە لە وردبینی کردن لە موچەی کرێکاران و فەرمانبەران و کاتی دەوام کردن و کردنەوە و داخستی ھەلی کار و  پەیڕەوکردنی مافەکانی ژنان لە کارکردندا و رێگەنەدان بەکار پێکردنی منداڵان.













گەلەری