سەردێڕ:

هۆشدارى لە نقومبوونی عێراق و ئەم وڵاتانە دەدرێت

PM:10:39:03/11/2021

219108 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوەتەوە و تیایدا هاتووە، دوو دەوڵەتی عەرەبی کە یەکێکیان عێراقە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا مەترسی نقومبوونیان لەسەرە.


توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بەهۆی ئەوەی لەنزیك دەریاکان دەژین هەڕەشەیان لەسەرە و ژیانیان لە مەترسیدایە.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستوتەڕوو، لەساڵی ٢١٠٠ ژیانی ئەو کەسانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە مەترسی لەسەرە لەوانەیە بگاتە ٤١٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە هێڵی یەکسانی یاخود ناوەڕاستی زەویدا دەژین.

لە درێژەی توێژینەوەکەدا ئەو وڵاتانەی کە دیاریکردوون ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن بووە لەساڵی ٢٠١٠دا، هاوکات ئەو وڵاتانە لە خاکەکەیان لە ئاستی رووی دەریاوە نزمترە.

دەشڵێت، چین بە مەترسیدارترین و بەپلەی یەکەم دێت کە بکەوێتە ژێر ئاوەوە و دوای ئەوەیش هەریەکە لە هیندستان و بەنگلادیش و ڤێتنام و ئیندۆنیسیا و یابان و فلیپین و میسر و ئەمریکا و بۆرما و نیجیریا و مالیزیا و بەریتانیا و مەکسیك و کۆریای باکور و ئیتاڵیا و پاکستان و عێراق دێن.













گەلەری