سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی پلەکانی گەرمای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە

PM:02:07:22/07/2021

8160 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٤٢ پلە و نزمترین پلەش ٢٧ پلە دەبێت. هاوکات، لە سلێمانیش ٤٣ بە ٢٨ پلە و لە دهۆک ٤١ بە ٢٥ پلە و لە هەڵەبجە ٤٤بە ٣٠ پلە و لە کەرکوکیش ٤٤ بە ٢٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٤ پلە و نزمترین پلەش ٢٩ پلە دەبێت. لەکاتێکدا لە سلێمانی ٤٥ بە ٢٩ پلە و لە دهۆک ٤٣ بە ٢٧ پلە و لە هەڵەبجە ٤٣ بە ٢٩ پلە و لەکەرکوکیش ٤٦ بە ٣٠ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ رۆژی دووەمی جەژنی قوربان دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ کۆتا رۆژی ئەو شەپۆلە گەرمایەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم کرد و لە سبەینێوە بە شێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرمی لە سەرانسەری عێراق دادەبەزێیت.

لەراگەیەندراوێکەی دەستەی کەشناسی عێراقدا هاتووە، پلەکانی گەرما بە جۆرێک دەبێت کەلە ھەموو شارێک لە نیوان ٣ تا ٥ پلە دادەبەزیت.

یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیش پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزی کرد، بە جۆرێک، لە هەندێک ناوچە گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی و لە کەلاریش بەپێی بەڵگەیەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردرابوو، پێوەری گەرما تاوەکو ٥٨ پلەی سیلیزی خوێندووەتەوە.













گەلەری