دەسەڵاتدارانی تورکیا رێکاری یاساییان دژی ٣٠ کەس گرتووەتەبەر بەهۆی ئەوەی لە تویتەر بانگەشەی مردنی ئەردۆغانیان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر هەموو ئەو کەسانە دەکاتەوە کە لە تویتەر هاشتاگی 'دەڵێن مردووە'یان بڵاوکردوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا ٣٠ کەس تۆمەتبارن
بە ئەنجامدانی ئەو کارە و سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتە.
ئەو باسە دوای ئەوە هاتووە لە دوایین گرتەیدا ئەردۆغان بەئاسانی
ڕێی نەکردووە و گرفتی رۆیشتنی هەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا،
سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین ڤیدیۆیدا لاواز دەردەکەوت و سەرنج و توانای قسەکردنی
وەکو پێویست نەبوو، ئەم بابەتەش پرسیاری زۆری لەبارەی تەندروستی و ئایندەی سیاسی ئەوەوە
دروستکرد.
رۆژنامەی سۆزجۆی تورکیش بڵاویکردوەتەوە، کە سەرۆکی
تورکیا لەکاتی بەجێهێنانی نوێژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی بەرزە فشاری خوێن و
نەخۆشی شەکرەوە بۆ ماوەیەك لە هۆش خۆی چووە.
هاوکات لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ سەرۆکی تورکیا
دوو نەشتەرگەری لە کۆئەندامی هەرس و پەنکریاسی بۆ ئەنجامدراوە و ماوەیەکی زۆر لە ژێرچاودێری
دابووە.