ساڵانە قەشە کریستیانەکانی میسر لە جەژنی قورباندا پسولەی ئەنجامدانی قوربانی لە وەزارەتی ئەوقافی ئەو وڵاتە دەکڕن و ژمارەیەک قوربانی ئەنجامدەدەن و گۆشتەکەی بەسەر موسڵمانان و کریستییانە هەژارەکاندا دابەشدەکەن.
یوئانس ئەدیب سەرۆکی
کڵێسای قبتییە کاسۆلیکەکانی میسر لە پارێزگای دەریای سور لە میسر رایگەیاند، ئەمە بۆساڵی
شەشەمە قەشەکانیان "پسولەی قوربانی" لە وەزارەتی ئەوقاف وەردەگرن و بەشداری
لە ئەنجامدانی قوربانیدا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا،
هەموو ساڵێک پسولەی قوربانیکردن لە وەزارەتی ئەوقاف دەکڕن و لە شوێنێکی نزیک لە کڵێساکانیان
قوربانییەکە ئەنجام دەدەن و گۆشتەکەشی بەسەر هەژارە موسڵمان و کریستیانەکاندا دابەشدەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
ئەم ساڵ بڕیاریانداوە تەنها پسولەی قوربانی
لە وەزارەت نەکڕن، بەڵکو خۆیان مەڕ بکڕن و بیکەنە قوربانی، ئاماژەیان بەوەکردووە، "ئێمە
و موسڵمانەکان جەژنەکانمان یەک جەژنە، لە یەک وڵاتدا دەژین و یەک نیشتیمانمان هەیە،
هەوڵدەدەین دڵی هەموو لایەک خۆشبکەین."
ئەنبا ئێلاریۆن سەرۆکی
قەشەکانی قبتییە ئەرسەدۆکسییەکان لە پارێزگای دەریای سور رایگەیاند، "پڕۆژەکە
یئەوقاف هەلێکی باشە بۆ نانپێدان بە کەسە برسییەکان و رێزگرتنیان جا موسڵمانبن یان
کریستیان، بەشداریکردنمان لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا کارێکی سروشتی و ئاساییە".
دەشڵێت، ساتە وەختی
دابەشکردنی گۆشت بە سەر هەژاراندا هەمووی بەرەکەتە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بانکی خۆراکت میسری پسولەی قوربانی کردنی بە ئامانجی ئاسانکاری ئەنجامدانی
قوربانی و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دروست بەسەر هەژاراندا داهێناوە و ماوەی شەش ساڵیشە
بەشێک لە کریستیانەکانی ئەو وڵاتە بەشداریدەکەن لە کڕینی پسولەکە و مەراسیمی قوربانیکردندا.