PM:01:53:03/11/2021
25244 جار خوێندراوەتەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت لەناو چێشتخانەیەکدا لە پارێزگای قوەیعییە لە سعودییە شەڕ لە نێوان کریاران و کارمەندانی چێشتخانەکە دروستبووە و پەلاماری یەکتر دەدەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوەش دەردەکەوێت، لەکاتی رووداوەکەدا ژنێک بە هێمنی دێتە ناو چێشتخانەکەوە و یەکێک لە کارمەندەکان سەرەڕای ئەوەی لێی دراوە و ئازاری پێگەیشتووە، بەڵام بەدەم داواکاری ژنەکەوە دەچێت و داواکارییەکەی بۆ جێبەجێدەکات.
لەلایەن خۆیەوە،
پۆلیسی سعودییە رایگەیاند، پێنج کەسییان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە و بەهۆی شەڕەکەوە
دوو کارمەندی چێشتخانەکە برینداربوون.