پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خاوەن موەلیدەیەکی ئەهلی، لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین لەکاتی هەوڵدان بۆ چاکردنەوەی موەلیدەکەی بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.
پۆلیسی راپەڕینیش رایگەیاندووە، گەنجەکە ناوی
(هـ. ئـ، قـ)ـە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ـە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئەو گەنجە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ موەلیدەکەی کاری نەکردووە، ویستویەتی
خۆی چاکی بکاتەوە و کاری پێبکات، بەڵام تەزووی کارەبا لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە،
دوای توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە، تەرمەکەی نێردراوەتەوە بۆ حاجیاوا بەمەبەستی
بە خاکسپاردنی.
ئەوەش هاتووە،
کە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.