بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی میسان رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی خواردنگەیەکەوە کە فەلافلیان تێدا خواردبوو و ژەهراویبوون بۆ ٤٤٤ کەس بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی میسان لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون بەرزبووەتەوە بۆ ٤٤٤ کەس کە نیشانەی زۆربەیان سادەن و هەندێکی دیکەیان مامناوەندە.
لەوبارەیەوە، غەزوان
مەجید بەڕێوەبەری بەشی ئۆپراسیۆنەکان لە فەرمانگەی تەندروستی میسان رایگەیاند،
ژمارەیەک لەو کەسانەی ژەهراویبوون نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و تەندروستییان جێگیرە
و نیشانەکانیشیان بریتیی بووە لە رشانەوە و سکچون.
ئاماژەی بەوەشدا،
لە ئێستادا تەنها ١٤ کەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و دوانیان منداڵن و لە نەخۆشخانەی
منداڵان چارەسەر وەردەگرن و ئەوانی دیکەش دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە
کراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
چەند تیمێکی هاوبەش لە چاودێری تەندروستی و بەدواداچوونی تەندروستی گشتی و تیمی بەدواداچوونی
پەتاکان سەرقاڵی وەرگرتنی نمونەن لە چێشخانەکان و پشکنین بۆ ئەو کەلوپەلانە دەکەن
بەکاردەهێنرێن لەگەڵ ئەنجامدانی پشکینین بۆ ئەو کارمەندانەی لە چێشتخانەکاندا کاردەکەن
و چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
رۆژی دووشەممە بەهۆی خواردنی خواردنگەیەوە لە میسان کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٤٢ کەسی
دیکە توشی ژەهراویبوون بوون و لە ئێستادا ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٤٤ کەس.
کـ. ئـ