سەردێڕ:

تەنێکی ئاسمانی سێگۆشەیی بە ئاسماندا تێپەڕدەبێت

PM:05:54:02/11/2021

16424 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گەردونناسی جەدەی سعودیە رایگەیاند، بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە پێش خۆرهەڵاتن تەنێکی سێگۆشەیی گەردوونی بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێپەڕدەبێت و لەهەمان کاتدا مانگی نوێی عەرەبیش بەدیدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی گەردوونناسی جەدەی سعودیە رایگەیاند، بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە پێش خۆرهەڵاتن تەنێکی سێگۆشەیی گەردوونی بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێپەڕدەبێت کە نزیک دەبێتەوە لە هەسارەی عەتارد.

باسی لەوەشکردووە، لەکاتی دەرکەوتنی تەنە سێگۆشەییەکەدا ئەستێرەیەکی پڕشنگداری لەگەڵدا دەردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نزیک هەسارەی عەتارد بە شوێن مانگی نوێی عەرەبیدا دەگەڕێن بە بەکارهێنانی تەلیسکۆب، دەشڵێت، مانگ لە شێوەیەکی نەبینراو بە بەردەم عەتاردا تێپەڕدەبێت و لە ئاسمانی وڵاتە عەرەبیەکاندا بەدیناکردێت.

دەستەی گەردوونناسی جەدە راشیگەیاندووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا عەتارد زۆر لە مانگ نزیک دەبێتەوە و لە ناوچەکانی نیوەی باکوری گۆی زەویدا بەدیدەکرێت.













گەلەری