بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی پارەى رێگەدان بە ئۆتۆمبێلى تایبەتی هاوڵاتیان بۆ ئێران و دەیانەوێت زیاتر لە نیوەی نرخەکەی دایبەزێنن.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە،
پێشتر لە رێگەی کۆمپانیاوە مۆڵەتی داخڵبوونی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران بە ھاوڵاتیان دەدراو
بڕی ٢٥٠ دۆلاریان لێوەردەگیرا، ئەو دەڵێت، "ئەوە پارەیەکی زۆرە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەوان کار بۆ ئەوە دەکەن پارەکە کەمبکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار و بەوەش زیاتر لە نیوەی نرخەکەی
دایدەبەزێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
بەھۆی رێککارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی
کوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویست یان نەخۆشییە، بەڵام پێچەوانەی ئەوە لە ھەرێم دەروازەکان
بۆ ھاتوچۆی گەشتیارانی ئێران کراوەیە.
وتیشی، ھەرکاتێک
ھاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە چاوەڕوان دەکەن لەلایەن ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی
ھەرێمی کوردستان بدرێت.