بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لە وڵاتی سوید ئەنجامدراوە، پیاوان بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و زۆرخواردنی گۆشتەوە زیاتر لە ژنان ژینگە پیسدەکەن و وێرانی دەکەن، لەکاتێکدا ژنان زیاتر سەرقاڵی بەکار هێنانی جل و کەلوپەل و پێداویستی ناوماڵن.
بەگوێرەی
توێژینەوەکە، پیاوان ٧٠٪ خەرجییەکانیان بۆ بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانیانن کە زۆرترین
رێژەی گازی ژەهراوی فڕێدەدەنە هەواوە تەرخاندەکەن و بەمەش ژینگە پیسدەکەن و
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، هەرەوەها، زۆر گرنگی بەخواردن دەدەن بە تایبەتی
گۆشت.
لەبەرامبەردا،
ژنان داهاتەکانیان لە کڕینی پێداویستی کەلوپەل و چاودێری تەندروستی و راخەر و جل و
بەرگ خەرجدەکەن.
ئەنیکا کارلسۆن
یەکێک لە ئامادەکارە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە،
پێویستە حکومەتەکان ئەم جیاوازییەی نێوان پیاوان و ژنان لەبەرچاوبگرن کاتێک پلان و
بڕیارێک دەردەکەن پەیوەستە بە سیاسەتی پاراستنی ژینگەوە.
دەشڵێت، پێویستە
حکومەت کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی پیاوان بکات لەبارەی زۆر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و
فڕێدانی گازی زۆرەوە بۆ ناو هەوا و پیسکردنی ژینگە و بەرزکردنەوەی پلەکانی گەرما.
ئاماژەی
بەوەشداوە، کاریگەری پیاوان و ژنان لەسەر ژینگە بەشێوەیەکی جیاواز وادەکات مرۆڤ
ئاسودەنەبێت.
توێژینەوەکە
هەفتەیەک دوای ئەو پلانەدێت کە یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی ئاست و رێژەی فڕێدانی
گاز و ئەو پاشماوانەی ژینگە پیس دەکەن و کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی پلەکانی
گەرمی هەیە راگەیاند.
بەگوێرەی
پلانەکەی یەکێتی ئەوروپا، داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە کردووە، لەسەرەتای
ساڵی ٢٠٣٥ ئاستی بەکارهێنانی سوتەمەنی دابەزێنن و بەشێوەیەکی گشتی ئۆتۆمبێلی
کارەبایی بەکاربهێنن.