ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیدانەی تەقینەوەکەی ناوچهی سهدری له بەغدا کرد و داواشدەکات، بەزووترین کات تاوانباران بە سزا بگەیەندرێن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، بە
توندترین شێوە ئیدانەی تەقینەوەکەی رێکەوتی ١٩ی تەمووز دهكهن كه بازاڕێكی میللی
له ناوچهی سهدری شاری بەغدا كرده ئامانج و گروپی چەکداری داعش بەرپرسیاریەتی خۆی
لهبارهیهوه راگەیاند و بووە هۆی کوژرانی ٣٠ هاووڵاتی مەدەنی.
هەروەها ئەنجوومەنەکە
داوای کردووە بەزووترین کات تاوانباران بە سزا بگەیەندرێن.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەندراوەکەدا، ئەنجوومەنی ئاسایش پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی،
یەکپارچەیی و قۆناغی دیموکراسی عێراق دووپات کردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە رێکەوتی ١٩ی ئەم مانگە تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی میللی ناوچەی سەدری شاری بەغدا
روویدا و بههۆیهوه ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.