سەردێڕ:

ئاژانسەکان: لە چەند شارێکی جۆرجیا خۆپیشاندان دەستیپێکردووە

PM:06:39:06/12/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، هاوڵاتیانی جۆرجیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان گردبوونەتەوە و داوا دەکەن هەوڵەکانی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە لایەن وڵاتەکەیانەوە دەستپێبکاتەوە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانیشەوە نزیکەی ١٥٠ کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ماوەی هەفتەیەکە بەشێک لە هاوڵاتیانی جۆرجیا لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاری تبلیسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی تر گردبوونەتەوە و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە هەڵپەساردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە بوون بە ئەندامی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا دەردەبڕن.

وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیاش لە بارەی ئاڵۆزییەکانەوە ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە، ١٤٠ خۆپێشاندەر و پۆلیس بریندار بوون.

بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەش دەڵێن، هەوڵەکانی بوون بە ئەندامییان لە یەکێتی ئەوروپا  تاوەکو ساڵی ٢٠٢٨ هەڵپەساردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو هەنگاوە رەنگە ببێتەهۆی تورەبوونى سوریا و دەشێت چارەنوسی وڵاتەکەیان بە هەمان ئاقاری ئۆکرانیادا ببات


 













گەلەری