سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئاسایشی سوریا و عێراق یەک ئاسایشە

PM:11:20:30/11/2024

2448 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.


ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی سوریا و عێراق یەک ئاسایشە، جەختیشیکردەوە "ئامادەیی عێراق بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەرجەم رێکخراوە تیرۆرستیەکان.

هەروەها پابەندبوونی عێراق بە سەقامگیری و سەروەری و خاکی سوریاوە.













گەلەری