سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی: کۆبونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو

PM:04:53:30/11/2024

2352 جار خوێندراوەتەوە

شاندی دانوستانکاری پارتی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی یەکێتیان کرد و هەردوولا باسیان لەوە کرد، پارتی و یەکێتی ئامادەی دانیشتن و کۆبوونەوەی دیەکەی نێوانیان و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەشن.


ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، شاندی دانوستانکاری پارتی کە پێکهاتبوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سباح سەردانی یەکێتیان کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

شاندی دانوستانکاری یەکێتیش پێکهاتبوون لە هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، ڕێواس فایەق، ڕزگار حاجی حەمە، سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی.

دواى کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا باسیان لەو کردوەە، هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.

سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.

 













گەلەری