سەردێڕ:

بەرنامەی كاری یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندرا

PM:03:04:30/11/2024

2036 جار خوێندراوەتەوە

دیوانی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی راگەیاند، بەپێی یاسا دانیشتنەکە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان کە محمد سلێمانی پەرلەمانتاری نەوەی نوێیە سەرۆکایەتی دەکرێت.


رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە بۆ بانگهێشتكردنی كاندیدە دەرچووەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریکراوە بەمەبەستی سازدانی یەكەم دانیشتن، کە دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ ساز دەکرێت و چوار بڕگە لەخۆ دەگرێت.

هاوکات یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، بەپێی یاسا بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە محەمەد سلێمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ سەرۆكایەتیی دەكات و، دوای سوێندخواردنی كاندیدە سەركەوتووەكان و دەستبەكاربوونیان وەكو پەرلەمانتار، یەكەم كاری پەرلەمان هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانە.

بەگوێرەی یاسای بەركار، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا دەبێت دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بە زۆرینەی رەها (٥٠+١ـی تێكڕای ئەندامانی پەرلەمان كە ژمارەیان ١٠٠ ئەندامە) هەڵبژێرێت.













گەلەری