میدیا ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، پۆلیسی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە ٢٣ کۆچبەری عێراقی و دوو قاچاغچی لە سنوری وڵاتەکەی و پۆڵەندا دەستگیکردووە و لەناویاندا منداڵیش هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ٢٣ کۆچبەری عێراقی و دوو قاچاغچییان دەستگیرکردووە، باسی لەوەشکردووە، لەکاتی پشکنینی رۆتینی بارهەڵگرێكدا ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراون کە چەند منداڵێکیشیان لەگەڵ بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
سەرجەمی کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون و قاچاغچییەکانیش سووری بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە،
لەکاتی هەڵکوتانەسەر بارهەڵگرەکە شۆفێرەکە و هاوڕێکەی رایانکردووە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
رۆژی ٢٩ی مانگ، دوو کۆچبەری دانیشتووی هەرێم کە تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو و ماوەی دوو هەفتە
بوو هەرێمی بەجێهێشتبوو لەسەر سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەشی
باسیان لەوەکرد، نەخۆشبووە و بەهۆی نەمانی دەرمانەوە گیانی لەدەستداوە.
هەر ئەمڕۆ، ئەمڕۆ
یەکشەممە، هەڵگورد عومەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کۆچبەرەکە ناوی
"کوردۆ رەمەزان"ـە ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە و دانیشتووی شاری هەولێر بووە
و لە شاری مینسیکی پایتەختی بیلاروسیا گیانی لەدەستداوە.