PM:05:47:23/11/2024
1000 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست رایگەیاند، نیگەرانین لە راگرتنی هەناردەی نەوت و مانگانە بەهۆیەوە زیاتر لە ملیارێک دۆلار زەرەرمەند دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ مەسرور بەرزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، نیگەرانین لە راگرتنی هەناردەی نەوت و مانگانە بەهۆیەوە زیاتر لە ملیارێک دۆلار زەرەرمەند دەبن و نیگەرانە لەوەی عێڕاق تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت چونکە نرخی نەوت بەرەوڕووی هەورازو سەختی دەبێتەوە.
باسی
لەوەشکرد، ئێمە نیگەرانین لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێڕاق، نامانەوێت عێراق بچێتە
ناو ئەم شەڕە بەردەوامەی ناوچەکەوە.
وتیشی، کە وەستاندنی
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی ئەوەی تا ئێستا خەزێنەی گشتی دەوڵەتی
عێراق ٢٠ ملیار دۆلار زیانی پێ بگات.