چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ موشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی مەنسور لە بەغدای پایتەخت کرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ بە ئاڕاستەکردنی سێ موشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشکرایە سەر بەغدای پایتەخت.
چاوگەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، هێرشەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
دەسەڵاتدارانی ئەمنی دەستیان بە لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان کردووە و تا ئێستا هیچ لایەنێک
بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
لە ماوەی رابردوودا،
هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاڕاستەکردنی موشەک
و بۆردومانکردن لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چاندنی بۆمبەوە لە عێراقدا زیادیکردووە
و بەردەوام ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار
دەکات.
كـ. ئـ