سەردێڕ:

بۆ یەکەمجارە ژنان لە سعودییە ئەم ئەرکە جێبەجێدەکەن

PM:11:00:21/07/2021

5744 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجارە دەسەڵاتدارانی ئەمنی سعودییە رێگەیاندا بە بەشێک لەژنانی وڵاتەکەی بە جلی ئاسایی هاوڵاتییانەوە لە ریزەکانیاندا کاربکەن و لە هەردوو مزگەوتی حەرەم لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مدینە لە دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری حاجی و عەمرەکاراندا بەشداری بکەن.


مونا، یەکێک لەو ژنانەی پەیوەندیکردووە بە ریزەکانی پۆلیسی حەرەمی مەککەوە، بە جلێکی ئاودامانی رەشی باڵاپۆشەوە رایگەیاند،"پەیوەندیم بە کەرتی سەربازییەوە کردووە، دەمەوێت ئەرکەکەی باوکم، خوا رەحمی پێبکات، تەواوبکەم و خزمەتی میوانەکانی حەرەم بکەم".

هەروەها، مونا ئامادەنەبوو لەوە زیاتر ناسنامەی خۆیی و خانەوادەکەی ئاشکرا بکات.

سمەر، یەکێکی دیکە لەو ژنانەی لە ریزەکانی ئاسایشی حەرەمی مەکەدا کاردەکات و لە نزیک کەعبەوە چاودێری حاجی و عەمرەکاراندەکات رایگەیاند، خانەوادەکەی هانیانداوە ئەوکارە بکات و پشتیوانیان کردووە.

لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا، دەزگای ئاسایشی سعودییە چەند یەکەیەکی لە ریەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە لە حەرەمی مەکی بە جلی سەربازیی و فەرمییەوە بڵاوکردەوە لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ عەمرەکاران.

ئەمە لەکاتێکدایە، پاش دەساتبەکاربوونی محەمەد سەلمان وەک شازادەی جێنشین لە سعودییە بەڵێنیدا کۆمەڵگەی سعودی زیاتر بکاتەوە و چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابوری لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی وڵاتەکەیدا جێبەجێبکات و وەبەرهێنەری بیانی بەمەبستی بەدەستهێنانی جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەی ئابوری و دارایی بهێنێتە ناو وڵات. بەگوێرەی پلانی "دیدگای ٢٠٣٠" قەدەغەکردنی شۆفێری لەسەرژنان هەڵگرت و رێگەیدا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە باوک و برا یان سەرپەرشتیار گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن و دەسەڵاتی زیاتری بەژناندا لەناو خێزانەکانیاندا.













گەلەری