نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نامەیەکی ئاڕاستەی فراکسیۆنەکەی سەدر کرد و داوای دانیشتن و کۆبوونەوەیان لێدەکات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حکومەتی داهاتوو پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکان لەخۆی بگرێت.
هاوکات، نامەیەکی ئاڕاستەی رەوت و فراکسێۆنەکەی
موقتەدا سەدر کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، ''داوا لە رەوتی سەدەر دەکەین
و هەموو ئەوانەشی کەلەگەڵیدان دابنیشن و گفتوگۆ بکەن نەك چاڵ بۆ یەکتر هەڵبکەنن.''
ئەوەشی خستوتەڕوو، سەدرییەکان ئامادەی کۆبوونەی
بەپەلەن و تێگەیشتنیان هەیە و بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد و بە لەیەکتێگەیشتن هاتنەوە
کایەی هەڵبژاردنەوە.
باسی لەوەشکردووە، ''لەسەر ئەو بنەمایە داوای
دانیشتنیان لێ دەکەین و باوەڕمان وایە پێویستە حکومەتی داهاتوو هەموو لایەنە سیاسیەکان
لەخۆی بگرێت".